مژده‌یه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه
وێستگه ـ
چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ تووشبوانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه دۆزرایه‌وه كه دوای بنینی كاریگه‌ری و ئه‌نجامه‌كانی، پزیشكه‌كانی ئه‌مریكا به ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنیان له‌قه‌ڵه‌مدا.
به‌شی ئینگلیزی سایتی هه‌فنینگتن پۆست له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه: تیمێكی زانایانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی ستانلی ریدل له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی زانستیی ئه‌مریكا له واشنتۆن رایگه‌یاند كه هیچ كاتێك به‌مجۆره‌ی ئێستا نه‌گه‌یشوونه‌ته ده‌رئه‌نجامی باش.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا، زانایانی ئه‌مریكا به‌شداربووانیان خستووه‌ته ژێر چاره‌سه‌رێك كه له خانه‌ی چاككراو (ده‌ستكاری كرا‌و) له تاقیگه به‌ناوی T-cells به‌رهه‌مهاتووه، ئه‌م خانانه‌ش جۆرێكن له جۆره‌كانی خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن، دواتر وایان له به‌شداربووه‌كان هێناوه، ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن و خراونه‌ته‌ژێر چاودێرییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له كۆی 10 به‌شداربوو له‌وانه‌ی كه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن (لۆكیمیا)یان هه‌بووه، به‌ته‌واوی له نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه و ئاسه‌واری نه‌خۆشییه‌كانیان تێدا نه‌ماوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه جۆره‌كانی دیكه‌ی شێرپه‌نجه‌یان جگه له لۆكیمیا هه‌یه، سوودیان له چاره‌سه‌ره‌كه وه‌رگرتووه و كاریگه‌ریی باشی كردووه‌ته سه‌ر 80%ی تووشبووان.
بیرۆكه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره ئه‌وه‌یه یه‌كێك له خانه‌كانی T-cells له كه‌سی توشبوو به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه وه‌رده‌گیرێت و پاشان چه‌ند ده‌ستكارییه‌كی خانه‌كه ده‌كرێت كه له زمانه پزیشكییه‌كه‌یدا به chimeric antigen receptors ناوده‌برێت، دواجار ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش خانه تووشبووه‌كان به شێرپه‌نجه ده‌كاته ئامانج و وه‌ك پزیشك و زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه رایانگه‌یاندووه، ئه‌نجامی باشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
AM:11:40:17/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 3283
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت