1000 سه‌ربازی‌ سوپای‌ عیراق هاتنه‌ هه‌رێم



وێستگه‌ –
 دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ناردنی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رباز بۆ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، حكومه‌تی‌ عیراق 1000 سه‌ربازی‌ تری‌ ره‌وانه‌ی‌ قه‌زای‌ مه‌خمور كه‌ 55 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری‌ شاری‌ موسڵه‌، كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ نه‌ینه‌وا وتی‌: " ئه‌مڕۆ وه‌جبه‌ی‌ دووه‌می‌ یه‌كه‌كانی‌ فیرقه‌ی‌ 15ی‌ سوپای‌ عیراق گه‌یشتنه‌ باره‌گای‌ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ نه‌ینه‌وا له‌ قه‌زای‌ مه‌خموری‌ باشووری‌ موسڵ‌".

وتیشی‌: "وه‌جبه‌ی‌ دووه‌م 1000 سه‌ربازن" ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو ژماره‌یه‌كی‌ تر سه‌ربازی‌ عیراق هاتنه‌ قه‌زای‌ مه‌خمور.

رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش له‌ 10ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014دا ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری‌ موسڵدا گرت و له‌و كاته‌وه‌ ئه‌و شاره‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌دایه‌.

سه‌رچاوه‌: مه‌داپرێس


PM:11:40:16/02/2016


ئه‌م بابه‌ته 737 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو