بەڤيديۆ، گالاکسييە نوێيەکە تووشی شۆکت دەکات


وێستگە - سەربەست نەجمەدين

وابڕيارە لە ٢١ی ئەم مانگە مۆبايلە نوێيەکەی سامسونگ کە ناسێندراوە بە گالاکسی ئێس حەوت لەلايەن کۆمپانيايەکەيەوە پێشان بدرێت و دواتريش لە ١١ی مارس بخرێتە بازاڕەکانی جيهانەوە.

ئەم گالاکسييە، جياوازە لەوانی ديکە و چەند تايبەتمەندييەکی بەهێزی بۆ داندراوە کە لە ئێستادا کۆمپانيای ئەپڵ سەرقاڵی دروستکردنيەتی بۆ ئايفۆنە نوێيەکەيان بەڵام سامسونگ پێشی کەوت.

لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆيانەوە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان کۆمپانيای سامسونگ يەکەم ڤيديۆی ئەو گالاکسييە نوێيەيان بڵاوکردەوە و رايانگەياند گالاکسی ئێس حەوت بەهيچ جۆرێک ئاو کاری تێناکات و هەموو بەکارهێنەرێکی دەتوانن بەبێ مەترسی لەناو ئاويشدا کاری پێبکەن.

هەروەها وەک لە ڤيديۆکەدا ديارە، بارگاوی کردنەوەی گالاکسييەکە لەرێگەی وايەرلێسەوەيە و چيديکە پێويست ناکات لە رێگەی وايەرەوە بارگاوی (شەحن) بکرێتەوەو بەکارهێنەرانی تووشی کێشەی بڕين و خراپبوونی وايەرەکەی ببنەوە.

هەروەها سامسونگ بڵاويکردۆتەوە گالاکسييە نوێيەکە بە چەند رەنگێک دەخرێتە بازاڕەکانەوە لەوانە گۆڵد و رەش و رەساسی، بەڵام ئاماژەيان بە نرخەکەی نەداوە.

ريکلامی گالاکسييەکە:




galaxy s7 leak

galaxy s7 leak



galaxy-s7-sale-dubai-1

galaxy-s7-sale-dubai-2

galaxy-s7-sale-dubai-4





PM:07:28:16/02/2016


ئه‌م بابه‌ته 3517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو