عه‌بادی ئاماده‌یه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت
وێستگه ـ
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به سوریا هۆشداریی دا و ئاماده‌یشی نیشاندا ده‌ست له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵگرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌وه قایل بن.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و به كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت بكشێنه‌وه، ئه‌وا ئاماده‌یه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت، وتیشی: "من ده‌ستم به پۆسته‌كه‌مه‌وه نه‌گرتووه و له به‌رپرسیارێتیش را ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه بیانه‌وێت گۆڕانكاریی ته‌واو بكه‌ن، من ئاماده‌م."
عه‌بادی جه‌ختیكرده‌وه كه دژی یاریكردنه به سامانی گشتی، هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی مه‌رامی ئابوورییان هه‌یه و ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كانی عیراقدا گرتووه.
هاوكات چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و كوتله سیاسییانه‌ی له حكومه‌ت به‌شدارن، ئه‌سته‌مه قایل بن به‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وه‌تا عه‌مار حه‌كیم داوایكردووه گۆرانكارییه‌كان جێی ره‌زامه‌ندیی كوتله سیاسییه‌كان بن و هه‌مان ئه‌و كه‌سانه پۆستی وه‌زاری وه‌ربگرن كه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كار ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و سه‌باره‌ت به قه‌یران و ململانێی سوریاش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هۆشدارییدا له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێ، ئه‌گه‌ر هێزی زه‌مینی و وشكانیی بیانی بچنه خاكی سوریاوه.
PM:04:39:16/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 571
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت