چۆنيەتی کردنەوەی وێنەو ڤيديۆ بە ئينتەرنێتە خۆڕاييەکەی کۆرەک


وێستگە – سەربەست نەجمەدين

وەک ئاشکرايە لەماوەی رابردوو کۆمپانيای کۆرەک تێليکۆم لەگەڵ پڕۆژەکەی فەيسبوک کەوتە رێککەوتن و چەند ماڵپەرێکی کرد بە خۆڕایی بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێنەری سيمی کارتی کۆرەک تێليکۆمن.

پڕۆژەکەش لەلايەن کۆمپانيای فەيسبوکەوە جێبەجێ دەکرێت کە لەهەوڵی دابينکردنی هێڵی ئينتەرنێتدايە بەشێوەيەکی خۆرایی کە لە ئێستادا لە رێگەی سايتی (internet.org)ەوە چەند ماڵپەرێکی لەسەر کاراکردووەو دەتواندرێت بەبێ بەرانبەر بکرێنەوە، ئەوانيش فەيسبوک و مەسنجەر و تۆڕی هەواڵی بی بی سی و کەشوهەوا و چەند شتێكی ديکەن.

لەدوای راگەياندنی خزمەتگوزارييەکە لەلايەن کۆرەک تێليکۆم و فەيسبوکەوە، چەند بەکارهێنەرێکیان بێزاریی خۆيان پێشاندا و گلەیی ئەوەيان کرد کە وێنە و ڤيدۆکان ناکرێتەوە کاتێک هێڵە خۆڕاييەکە بەکاردەهێنن بەڵام وەڵامی ئەوان تەنيا ئەوەبوو کە سيستمەکە بەوجۆرەيە و لەو چوارچێوەيەدا بەخۆڕاييە.

بەڵام هەر بەزوویی رێگەيەک بۆ پلەی کردن و پێشاندانی وێنەو ڤيديۆکان بڵاوکرايەوە، کە هەموو بەکارهێنەرێکی ئەو هێڵە خۆڕاييەی کۆرەک تێليکۆم دەتوانن بەئاسانی و هەرکاتێک بيانەوێت بيکەنەوە.

بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:

١- داتای مۆبايلەکەت ئەکتيڤ بکە.




٢- بچۆ ناو بەرنامەی فری بەيسک (free basic) و فەيسبوک هەڵبژێرە.






٣- کاتێک فەيسبوکی کردەوە و کارا بوو، ئينجا داتای مۆبايلەکەت بکوژێنەرەوە، دواتر ريفرێش دەکات و فەيسبوکت بۆ دەکاتەوە، تۆش بچۆ دووبارە داتای مۆبايلەکەت کارا بکەرەوە وەک ئەم وێنەيە:




وەک دەبينن وێنە و ڤيديۆکان لە فەيسبوک کارابوون:









PM:04:40:15/02/2016


ئه‌م بابه‌ته 12958 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو