سلێمانی.. ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌شت ته‌ن كاڵای به‌سه‌رچوودا گیرا
وێستگه ـ
له‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بڕی زیاتر له هه‌شت ته‌ن خواردن و مه‌وادی ماوه به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا و پاشان له‌ناو ده‌برێن.
خالید محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووری و لیژنه‌ی به‌دواداچوونی عه‌لوه له شاری سلێمانی و ده‌ور و به‌ری ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕی هه‌شت ته‌ن و 434 كیلۆگرام خواردن و كاڵای به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا كه له جۆره‌كانی خواردن و مه‌واده جیاوازه‌كان پێكهاتوون.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و مه‌واد و خواردنانه له كاتی پشكنین و به‌دواداچوونی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
وتیشی: "هه‌موو مه‌واده‌كان پاش ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براون".
AM:10:52:15/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1079
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت