چارەسەری هەڵە کوشندەکەی ئايفۆن و ئايپادەکان دۆزرايەوە


وێستگە – سەربەست نەجمەدين

وەک ئاشکرايە لەم سەردەمەی تەکنەلۆژيايەدا، بەرهەمەکانی کۆمپانيای ئەپڵ پڕفڕۆشترينە لە جيهاندا و بەتايبەت ئايفۆن و ئايپاد وای لەو کۆمپانيايە کرد بەزووی جێگەی خۆی لە بازاڕە ئەلکترۆنييەکاندا بکاتەوە.

بوونی ئەو فڕۆشە زۆرەی ئايفۆن و ئايپاديش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ لەو ئامێرانەدا و بەشێوەيەکی ئاسانيش بەکاردەهێندرێن.

بەڵام هيچ ئامێرێک بەبێ کێشەنابێت و هەرچەند بيپارێزيت لە خراپبوون هەرتووشی کێشەدەبن و زۆر جاريش خودی ئامێرەکە کە دروستکراوە لەلايەن خاوەن کۆمپانياکەوە هەڵە لە کاری تەکنيکييدا کراوە.

بۆ ئەو مەبەستەش لەنوێترين راپۆرتياندا پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە بەهۆی نووسينی رێکەوتێکەوە ئايفۆن و ئايپادەکان لەکاردەخرێن و چيتر بەردەست نابێتەوە بۆ بەکارهێنان.

واتە ئەگەر هاتوو رێکەوتی ئايفۆن و ئايپادەکەت بکەيت بە (1-1-1970) دەستبەجێ ئەو ئامێرانە دەکوژێنەوەو لۆگۆی سێوەکە دەچێتەوە سەری بەبێ ئەوەی بچێتەوە سەر بەرنامەکانی.

بوونی ئەم هەڵە مەترسيدارەش وای کرد بەکارهێنەرانی ترسيان لەوە هەبێت کەسانی بەرانبەريان دەستکاری ئامێرەکانيان بکەن و بەشێوەيەکی مەبەست ئايفۆن و ئايپادەکانيان لەکاربخەن، هەربۆيە هەرايەکی زۆری دروست کرد.

بەڵام چەند شارەزايەکی بواری ئامێرە زيرەکەکان لە رێگەی ڤيديۆيەکەوە چارەسەری ئەو کێشەيەيان خستەڕوو و بەکارهێنەرانی ئايفۆن و ئايپادەکانيان ئاگادارکردەوە لە رێگەی دەڕنەفيزێکەوە کێشەکە چارە دەبێت واتە دەبێت ئامێرەکە بکرێتەوە بەڵام ئاسانە و هيچ قورسييەکی تێدانييە.

ڤيديۆی کێشەکە و چارەسەرەکەشی:






PM:04:42:14/02/2016


ئه‌م بابه‌ته 12077 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو