ساڵی ئاینده نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه
وێستگه –
كۆمپانیایه‌كی كوه‌یتی رایگه‌یاند كه ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا ره‌نگه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته 50 دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كوه‌یت له زاری كۆمپانیای پترۆڵی كوه‌یتی جیهانی بڵاویكرده‌وه كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017دا ره‌نگه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێوان 50 بۆ 60 دۆلاردا بێت.
ئاژانسه‌كه له زاری بخیت ئه‌لره‌شیدی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای پترۆڵی كوه‌یتی جیهانی رایگه‌یاند كه ره‌نگه له ماوه‌ی سێ ساڵی تردا نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه به جۆرێك نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ره‌نگه بگاته 60 بۆ 80 دۆلار.
وتیشی: "بازاڕی نه‌وتی جیهانی به قۆناغی راستكردنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت و گه‌یشتووینه‌ته ئاستی خواره‌وه به‌جۆرێك له ده‌یه‌ی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته نزمترین نرخ".
ئه‌م لێدوانه‌ی بخیت ئه‌لره‌شیدی له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمێكی كۆمپانیاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا هات.
له ئێستادا و به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی دارایی پشتیان پێده‌به‌ست تووشی قه‌یرانی قوڵ بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:04:37:13/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 2279
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت