نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 2% به‌رزبووه‌وه
وێستگه ـ
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م به‌رزبووه‌وه و گه‌یته سه‌روو 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی شوبات-ی 2016، نرختی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 2% زیادی كرد و گه‌یشته 30 دۆلار و دوو سه‌نت بۆهه‌ر به‌رمیلێك، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوه به‌پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌یشته 32 دۆلار و 95 سه‌نت بۆهه‌ر به‌رمیلێك.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕه كه‌مه‌ی نرخی نه‌وت له بازڕه‌كانی جیهان، دوای ئه‌وه دێت كه به‌هۆی دابه‌زینی پشكه‌كانی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كان و مه‌ترسییه‌كان به‌هۆی سستبوونی ئابووریی جیهان، دوێنێ دووشه‌ممه، گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی 4% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل به 29 دۆلار و 69 سه‌نت فرۆشرا.
كڕیارانی نه‌وت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوێیان به دابه‌زینی نیشانده‌ری نیكی بۆ كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان نه‌دا كه به‌ڕێژه‌ی زیاتر 5% ئاماژه‌ی به دابه‌زینه‌كه كرد، ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ داخستنی بازاڕه‌كانی ئاسیا به‌هۆی پشووی ساڵی نوێی چینییه‌كان و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌یكه‌نه پشوو.
PM:01:34:09/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 987
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت