بەڤیدیۆ... بەم کۆدە نهێنییە بەخێراترین شێوە باتری مۆبایلەکەت بارگاویی بکەرەوە


وێستگە-


زۆربەمان توشی حاڵەتی واهاتووین کە باتری مۆبایلەکەمان بڕێکی ئێجگار کەم وزەی تێداماوە بەڵام کارێکی زۆر و گرنگمان پێیەتی، گەر بمانەوێت شەحنی بکەینەوە، پێویستە ماوەیەک بوەستین بەمەش بێزاری رومانتێدەکات.


پێگەی شاشە نیوز ڤیدۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە لە لاپەڕەی شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیاوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "یوتیوب" وەریگرتووە و تێیدا رونکردنەوە دەربارەی بەکارهێنانی کۆدێکی نهێنی نێو موبایلە زیرەکەکان ئاشکرا دەکات.


بەپێی هەواڵەکە، بەکارهێنەران دەتوانن لەرێی ئەم کۆدەوە باتریی مۆبایلەکەیان بەخێرایی پڕشەحن بکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ دۆخێکی تەندروست هەروەها وا لە باترییەکە دەکات کە ماوەیەکی زۆتر بەرگە بگرێت.


کۆدەکە بریتییە لە: #0228#*


ئەم کۆدە تەنها بۆ مۆبیالی جۆری سامسۆنگ بەکاردەهێنرێت، بەپێی لێدوانێکی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ، کۆدەکە لە بنەڕەتدا بۆ تەلەفۆنی سامسۆنگ Note 3 دانراوە و راشیانگەیاندووە، گەر لەسەر تەلەفونەکای دیکە بەکاربهێنرێت، رەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی زەرەر لە باترییەکەی بدات، بەڵام پاش چەند پرکردنەوەیەک "Cycle"، باترییەکە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.


شاشە نیوز ئەوەشی خستۆتە روو، بەکارهێنانی کۆدەکە هیچ زیانێک بە باتری تەلەفونەکە ناگەێنێت و هەندێک لە شارەزایانی بواری مۆبایلە زیرەکەکانیش رایدەگەێنن، کۆدەکە تەنها بۆ رێکخستنەوەی باتری "Re-calibration" بەکاردەهێنرێت و لەبنەرەتدا کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئەو مەبەستە کۆدەکەی بە نهێنی داناوە.


تێبینی: تکایە بەلەبەرچاوگرتنی هەر کێشەیەک لەئەستۆی خۆت، کۆدەکە بەکاربهێنە.






PM:05:00:22/01/2016


ئه‌م بابه‌ته 17832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو