نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ خوار 84 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 21ی ئایاری 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بە 83 دۆلار و 17 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵەی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ نزمبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 415 دۆلار.


AM:08:18:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت